شاندێکی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی له کۆیه، سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٩ی به‌فرانبار شاندێکی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی به سه‌رپه‌رستیی کاک ڕابه‌ر سه‌ید برایم، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ١٤ی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی له کۆیه سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزب سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێ‌کرا.
شاندی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌ره‌تا هاوخه‌میی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌ربڕی که شه‌هیدبوونی ٥ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات‌و دوو ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی لێکه‌وته‌وه.
دوولایه‌ن له باسه‌کانی خۆیاندا تیشکیان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش‌گرتن به دووپاتبوونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌و چه‌شنه ده‌بێ خه‌می هه‌موو لایه‌ک بێ‌و، پێویسته به هاوکاریی زیاتری دوو لایه‌ن به‌ر ڕووداوی له‌و چه‌شنه بگیردرێ.
شاندی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی له درێژه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دیداره‌دا پیرۆزبایی هه‌ڵبژێرانی سکرتێری نوێی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان له هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ کرد و، هیوایان خواست پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌گوڕتر له جاران درێژه‌ی هه‌بێ.