کاک فه‌تاح کاویان، تێکۆشه‌ری دێرینی کورد و ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌هۆی ڕاوه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٢٩ی به‌فرانبار کاک فه‌تاح کاویان دوای پتر له ٦٠ ساڵ خه‌بات و تێکؤشانی به‌رده‌وام له ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵیدا ماڵاوایی له هاوسه‌نگه‌رانی کرد.
کاک فه‌تاح کاویان ساڵی ١٣١٥ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایک بوو. ئه‌و له ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوییه‌وه هاتبووه نێو ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه.
کاک فه‌تاح کاویان ساڵی ١٣٣٨ به‌هۆی تێکۆشانی سیاسی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیمی پاشایه‌تی گیراوه‌و ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ و نیو خراوه‌ته به‌ندیخانه‌وه و دوای ئازادبوونی له زیندان درێژه به خوێندن ده‌دا و لیسانسی زمانی ئینگلیسیی له زانکۆی تاران وه‌رده‌گرێ.
دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران کاک فه‌تاح کاویان وازی له ژیانی ئاسایی و مامۆستایه‌تی هێنا و له ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبه‌که‌یدا شانی وه‌به‌ر به‌رپرسایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان دا.
نه‌مر فه‌تاح کاویان بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب بوو و له ئۆڕگانه جۆراوجۆره‌کانی حیزب، وه‌ک سکرتاریا و ڕاگه‌یاندنی حیزب‌دا کار و چالاکیی حیزبیی بووه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه.