بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی ٢٦ ی بەفرانبار خەمخۆر و پاڵپشتێکی حیزب بە ناوی سوارە شەریفی بە هۆی سەکتەی دڵەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
سوارە شەریفی کوڕی سلێمان خەڵکی گوندی خێریاوا لە دۆستان و لایەنگرانی بەئەمەگی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوبراو لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاویی و دەیەی ٧٠ی هەتاویی ئەوەندەی لە دەست و توانایدا هەبوو، بۆ خزمەت بە شۆرشی مافخوازنەی گەلەکەی دەریغی نەکرد.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی سوارەی شەریفی و سەرجەم کەسوکاری ناوبراو، خۆی بە هاوخەم و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.