دۆناڵد ترامپ دەڵێ، ئه‌گه‌ر ڕووسیە له شه‌ڕی دژە تیرۆر هاوکاری وڵاتەکەمان بکا، گەمارۆکانی له‌سه‌ر وڵاتەکەی ههڵدەوەشێنینەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا مه‌رجی هه‌ڵگرتنی گەمارۆکانی سه‌ر ڕووسیە که دەوڵەتی باراک ئۆباما بەسەریدا سه‌پاندوون، به هاوکاریی ڕووسیە لەگەڵ ئامریکا له شه‌ڕی دژ تیرۆر بەستەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ترامپ ڕایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر مۆسکۆ له شه‌ڕی دژ به تیرۆریزم هاوکاریی واشنگتۆن بکا ، ئه‌وا ئه‌و گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی هه‌ڵده‌گرێ.
باراک ئۆباما، سه‌رکۆماری ئامریکا له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ڕاپۆرته‌کانی که له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌لیکترۆنی ڕووسیە له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئامریکا بڵاوبوونه‌وه، ٣٥ دیپلۆماتی ڕووسیەی لە ئامریکا نارده‌وه وڵاتی خۆیان و کاره‌کانی هه‌ڵپه‌ساردن.