زیندانی سیاسیی کورد سەعید شێرزاد پاش ٣٩ رۆژ مانگرتن لە خواردن کە تا سنووری مەرگ لە باری جەستەییەوە تووشی کێشەو گرفت ببوو لە ژێر گوشاری کاربەدەستانی زیندانی رجایی شاری کەرەج و، کۆمەڵێک وادەو بەڵێنی وازی لە مانگرتن هێنا.
بە پێی هەواڵی هێرانا سەعید شیرزاد زیندانی سیاسیی کورد پاش ٣٩ رۆژ مانگرتن لە خواردن و وەدەنگ هاتنی بەشێکی بەرچاو لە چالاکان و بەندییە سیاسییەکان کە واز لە مانگرتنەکەی بهێنێ، دوو رۆژ لەمەو پیش لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسان و پێدانی کۆمەڵێک وادە وبەڵێنی سەبارەت بە داواکارییەکانی وازی لە مانگرتن هێنا و لە ئەوپەڕی گرفتی جەستەییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە سەعید شێرازد لە رۆژی ١٧ی سەرماوەز بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی کاربەدەستانی زیندانی رەجایی شار لە گەڵ زیندانیانی ئەو بەندیخانەیە و نەبوونی ئەمنیەت بۆ زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی، بە دوورینی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.
ناوبراو لە نامەیەکدا بە ئاماژەدان بە سووکایەتی کردنی مەئمووران بە بنەماڵەی زیندانیان، وەرنەگرتنی نامەی مانگرتنی زیندانیان لە لایەن کاربەدەستانی قەزایی و چەندین خاڵی دیکە هۆکاری مانگرتنی خۆی باس کردو، ٣٩ رۆژ درێژەی بە مانگرتن دا.