كه‌سایه‌تی دیار و نیشتمانپه‌روه‌رێكی كورد به‌هۆی جه‌ڵده ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ٢٢ی به‌فرانبار، حاجی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نپوور، ناسراو به محه‌ممه‌د خاڵ حاجی فه‌قێ وتمانی شیوه‌سه‌ڵی، كه‌سایه‌تیی دیار و ناسراوی شاری سه‌ده‌شت به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو یه‌كێك له هه‌ڵسوڕاوانی خه‌باته به‌ناوبانگه‌كه‌ی ساڵی ٤٦ ، ٤٧ بوو و ناوبراو له دوای شوڕشی گه‌لانی ئێران دێته نێوحیزب.
بنه‌ماڵه‌ی حاجی محه‌ممه‌د زیاتر له ٥٠ ساڵه تێكه‌ڵ به خه‌باتی شۆڕشگیرانه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان بووه.
شایانی باسه كه حاجی محه‌ممه‌د برایه‌كی به ناوی عومه‌ر شیوه‌سه‌ڵی پێشمه‌رگی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕۆژی ٢٢ی گه‌لاوێژی ساڵی ٦٥ له بۆسه‌یه‌كی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا شه‌هید كرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی محه‌ممه‌د پرسه‌و و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كات و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.