نوێنه‌رانی ٧٠ وڵاتی جیهانی له كۆبوونه‌وه‌ی پاریس له فه‌رانسه له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه تا ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بگه‌ڕێننه‌وه و به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئیسراییل و فه‌له‌ستین وتوێژ بكه‌ن.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به تایبه‌ت سه‌باره‌ت كێشه‌ی نێوان ئیسراییل و فه‌له‌ستین وتووێژ ده‌كرێ و فه‌له‌ستینییه‌كان پێشوازیان له وتووێژ كردوه به‌ڵام ئیسراییل هه‌ندێك دڕدۆنگیی له خۆی نیشان داوه. شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پێداگری له‌سه‌ر دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین و ئیسراییل بكه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بێ.
وتوێژی نێوان ئیسراییل و فه‌له‌ستین ماوه‌ی ٣ ساڵه ڕاگیراوه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه داوایان له ئیسراییل و فه‌له‌ستین كردوه كه ئاكامی كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌ی ئه‌م كۆبوونهوهیهیان بۆ گرینگ بێ به‌ڵام مافی به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نییه.
له حاڵێكدا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزیی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسراییل توندتربووه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كانی له بڕیارنامه‌ی كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای له‌و دوو لایه‌نه ده‌كرێ هه‌ركام وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له ته‌نیشت یه‌كتر دامه‌زرێنن.