نوێنه‌ری دامه‌زاروه كرێكارییه‌كان له گرووپ كاری دیاریكردنی هه‌قده‌ستی كرێكاران گوتی، ده‌وڵه‌تی دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌ستی كرێكاره‌كان له ئێران دایه.
به‌دواداچوون بۆ دیاریكردنی لانیكه‌م ههقدهستهكان له ساڵی ٩٦ به‌رده‌وامه. له حاڵێكدا كه كرێكاران خوازیاری دیاریكردنی هه‌قده‌سته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌به‌ته‌ی بژیوی ژیان و نرخی ئاوسانی كه‌لوپه‌له‌كان بوون به‌ڵام ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكاره‌كان ده‌یانهه‌وێ كه هه‌قده‌ستی كرێكارانیان له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی ئاوسانی ڕه‌سمی و هه‌قده‌ستی ناوچه‌یی دیاری بكرێ.
ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌پاندنی ڕوانگه‌ی خۆی ڕێژه‌ی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت له شورای بالای كار و كومیته‌ی دیاریكردنی ههقدهستهكان له ٣ كه‌سه‌وه بۆ ٥ كه‌س به‌رزكردۆته‌وه.
غوڵامڕه‌زا عه‌باسی، سهرۆكیكانوونی باڵای ئه‌نجومه‌نه سێنفییه‌كانی كرێكاری ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ههوڵویستهی ده‌وڵه‌تی دژی قانوونی كاره و به زیانی كرێكارانی ئێرانه.
ناوبراو داوای كردوه كه هه‌قده‌ستی كرێكاره‌كان به‌پێی سه‌به‌ته‌ی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٤ كه‌سی دیاری بكرێ و گوتی، ده‌وڵه‌ت به بیانووی خراپیی بارودۆخی ئابووریی ئێران، پێش به به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌ستی چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ده‌گرێ.
به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو تێچوو مانگانه‌ی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی مام ناوه‌ندیی كرێكاری٢و نیو بۆ ٣ و نیو میلیۆن تمه‌ن مه‌زنده كراوه.
عه‌باسی هه‌روه‌ها گوتی، ده‌وڵه‌ت، ڕوانگه و بیروبۆچوونی گرووپ كاری دیاریكردنی هه‌قده‌ستی كرێكاران له شورای باڵای كار ڤێتۆ ده‌كا.