دایکی دوو پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچیدوایی کرد. سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، خاتوو “تووبا قادری” دایکی دوو پێشمەرگەی دێرینی حیزب، بە ناوەکانی “قاسم و عەبباس ئەحمەدیئەقدەم” لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد دڵە گەورە و پڕ ئاواتەکەی لە لێدان کەوت و، بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
دایە “تووبا” سیمایەکی ناسراوی دەورانی شار و شاخ و یار و یاوەری زۆربەی کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب بوو. هەستی گەلدۆستی و نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی پێشمەرگە وای لە دایە “تووبا” کردبوو، کە پردێکی پەیوەندیی باوەڕپێکراو و متمانەپێکراو لەنێوان کوڕان و كچانی شاخ و بنەماڵەکانیان بوو.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە وێڕای پێشکەش کردنی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری ئەو ئازیزە،
خۆی بە بەشدار و شەریکی خەمیان دەزانێ.