نوێنه‌ری شاری ورمێ له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی، كرده‌وه‌كانی ستادی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ جگه له بێكاری، به‌دبه‌ختی و بڕینی بژیویی ژیان بۆ دانیشتوانی دەورووبەری ئەو گۆلە، هیچ ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی نه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، نادر قازی‌پوور نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری ورمێ له مه‌جلیس گوتی، ستادی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ بڕیاراتی زۆریان بۆ ژیانه‌وه‌ی ئه‌م گۆله گرته‌به‌ر، به‌ڵام له راستای بهرژهوهندییهكاندا كاریان نه‌كرد.
ناوبراو ئه‌م ستاده‌ی به ستادی كوشتنی گۆلی ورمێ ناوبرد و گوتی، ستادی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ به‌كارهێنانی ئاوی لەو پارێزگایەدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كردۆته‌وه، به‌ڵام ئاوێكی زۆروزه‌وه‌ند بۆ كارخانه‌یه‌ك له ته‌ورێز به‌ڕێ ده‌كا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌م ستاده 3 به‌نداوی نازلوو، باراندووز و سیمهینهی له شاری بۆكان داخست و له شاری ته‌ورێزیش به‌نداوێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه کە له حاڵی ته‌واوبوون دایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ناردنی زێرئاو و فازڵاوهكانی پارێزگای ورمێ بێ ئه‌وه‌ی كه بپاڵێورێ، دڕژێنه نا ئه‌م گۆله‌وه کە، ئەوه نیشانه‌ی كوشتنی گۆلی ورمێیه.
هه‌روه‌ها ناوبراو وه‌بیرهێنایه‌وه كه له جیاتی ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی گۆلی ورمێ له سمیتكردنی كاناڵه‌كانی ئه‌م پارێزگایه خه‌رج بكرێ، دێن 3 هه‌زار بیری جووتیارانی ئه‌م پارێزگایه پڕده‌كه‌نه‌وه.
نوێنه‌ری شاری خه‌ڵكی ورمێ له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یەی کە ستادی ژیانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ گرتوویه‌ته‌به‌ر، جگه له بێكاری، به‌دبه‌ختی، بڕینی بژیوی ژیانی ئاواییه‌كان، هیچ ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی نه‌بووه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،