چالاكێكی مه‌ده‌نی و خوێندكاریی به ناوی ئارام فه‌تحی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتەوە له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و، به‌ڕێی زیندان كرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان، كاتژمێر ٥ ی نیوی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه چالاكێكی مه‌ده‌نی و خوێندكارێكی كوردی زانكۆی په‌یام نووری شاری مه‌ریوان به هۆی چالاكی له گرووپێكی تێلگرامی له ماڵی خۆیان ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون قه‌رابوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه سه‌باره‌ت به پشتیوانی كردن له كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی سه‌ر سنووره‌كان خۆپێشانێدانێكی ناڕه‌زایه‌تی هێمنانه ده‌رببڕن.
شایانی باسه تا ئاماده‌کرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌کی ئه‌وتۆمان له‌به‌رده‌ستدا نییه.