به‌ندكراوێكی كورد له زیندانی سه‌ڵماس بێ ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامی په‌روه‌نده‌كه‌ی له دیوانی باڵای ئێران بگه‌ڕێته‌وه، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام، بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایه‌وه و شه‌وی ڕابردوو لە سێدارە درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی كورد به ناوی عه‌لی چارتاق، له زیندانی سه‌ڵماس به مه‌به‌ستی ئێعدام كردن بۆ ژووری تاکەکەسی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه گواسترایه‌وه و بۆ دوایین جار چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وت و شه‌وی ڕابردوو ئێعدام كرا.
به قسه‌ی یه‌كێك له خزم و كه‌سه‌كانی تازه په‌روه‌نده‌ی ناوبراو بۆ دیوانی باڵای ئێران نێردراوه و، داوایان كردوه كه پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی ئه‌م به‌ندكراوه‌دا بكرێ و، یان لانیكه‌م ده‌زگایی قه‌زایی له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌ست ڕابگرێ به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام مایه‌وه و حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێكرا.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه كورد بۆ ژووری تاکەکسی له حاڵێكدایه كه په‌روه‌نده‌ی ناوبراو به‌پێی داواكاریی خۆیان بۆ لقی ٣٨ی دیوانی باڵای ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی قازی له‌تیفی ڕۆسته‌می نێردراوه.
برای ناوبراو عه‌لی چارتاق ڕایگه‌یاند كه هیچ تاوانێكی نه‌كردوه كه دانیپێدا بێنی و، هه‌ر له خۆڕا تۆمه‌تی به‌شداری كردن له ڕاگرتنی ماده‌ی هۆشبه‌ریان وه‌پاڵ داوه و، پاشان له دادگایه‌كی ناعادڵانه‌دا حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
شایانی باسه كه له ڕه‌وتی ئێعدامكردنهكانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕابردووش كه‌سێك به ناوی عه‌لی ئه‌كبه‌ر كه‌ره‌می له زیندانی دیزلئابادی كرماشان لە سێدارە دار و ، هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵانه له زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌شهه‌د ئێعدام كرا.
له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شه‌وی ڕابردوو به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌بووزه‌ر حه‌واسی زاده تهمهن٢٨ ساڵ خه‌ڵكی شاری كوهده‌شتی لۆڕستان له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به خواردنی حه‌ب كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،