سمینارێک بۆ خەسارناسیی ئەدەبیاتی منداڵان لە شاری بۆکان بە بەشداری هێندێک لە کەسایەتییەکانی ئەدەبی و، مامۆستاکانی زانکۆ لە بواری ئەدەبیات و منداڵان بەڕێوەچوو.
لە شاری بۆکان سمینارێکی خەسارناسیی ئەدەبیات و منداڵان به بهشداریی هەر چوار پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو.
لەو سێمینارەدا، زیاتر لە ٣٠ بابەتی پەیوەندیدار بە ئەدەبیاتی منداڵان، لە پارێزگاکانی سنە، ئیلام، کرماشان و ورمێ بۆ ئەو سمینارە نێردرا بوو، کە تەنیا ٨ بابەت لەلایەن لێژنەی نێوبژیوانانەوە تەئید کرا.
مستەفا ئیلخانیزادە، لهم سمینارهدا گوتی، بابەتەکان لە سمینارەکان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و تورکی لە تەوەرەی پێشینە و ڕەوتی ئاڵوگۆڕی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵاندا بووە.
لەو سمینارەدا، شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی دەقە فولکلۆرییهکانی ناوچە، لە پێوەندیی لەگەڵ منداڵان و مێرمنداڵان، هەڵسەنگاندنی لایەنەکانی هونەری و “دیتنی” بەرهەمی منداڵان، هەڵسەنگاندن و خەسارناسیی شانۆی منداڵان، لەبەرچاو گرتنی زمانناسی و جوانناسی لە بەرهەمی منداڵان، لەلایەن دەق نووسانەوە خوێندرایەوە.
لێژنەی داوەرانی ئەو سمینارە، لە لەیلا ساڵحی، سەعدەدین خوسرەوی، محەممەد سەلیمی، نەسرین سۆفی و پرشنگ ئیلخانیزادە پێکهاتبوو.