شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكوانانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه هه‌روا به‌رده‌وامه.
سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه له شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ی سه‌قزی به ناوی ته‌ها هه‌مزه‌یی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ته‌ها هه‌مزه‌یی شاگردی سافكاره و، له شوێنی كاره‌كه‌ی له سه‌قز له‌لایه‌ن ٣ مه‌ئمووری سپاوه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
شایانی باسه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه سەبارەت بە هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و، ناوبراو نه‌یتوانیوه پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه و كه‌سوكارییه‌وه بگرێ.