جێگری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌رمانداری “قه‌سری شیرین” گوتی، ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق بریندارێکی لێكهوتهوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، نێعمه‌توڵا نازپه‌روه‌رده ڕۆژی ڕابردوو گوتی، جووتیارێك له ئاوایی “قهڵاسهوزی” به تهراكتور له حاڵی كێڵانی زه‌وی له نزیك كۆنه پاسگایهك وه‌سه‌ر مین ده‌په‌ڕێ و شۆفیری تهراكتورهكه بریندار ده‌بێ و ئێستا له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
ناوبراو ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ١٢ مین له‌و دەڤەرە ته‌قیونه‌ته‌وه و ٩ كه‌سیش بریندار بوون.
“نازپه‌روه‌رده” هه‌روه‌ها گوتی، زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی مین له‌و ناوچەیە جوتیاران و ئه‌م كه‌سانه بوون كه مین پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و ٣ جاریش مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵك وه‌سه‌ر ئه‌م مینانه په‌ڕیون.
به‌تێپه‌ڕبوونی ٢٨ ساڵ له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، هێشتا له پارێزگاكانی ورمێ، سنه و كرماشان مینی چێندراوی كۆماری ئیسلامی خه‌ڵكی ناوچه ده‌كاته قوربانی.
له ساڵی ٩٤ تا ئێستا زیاتر له 35 مین له ناوچەی قه‌سری شیرین ته‌قیوەته‌وه و له ئاكامدا ٦ كه‌س كوژرا و، ٣١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له حاڵێكدا كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری كۆماری ئیسلامی جێژنی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ٧٠٠ هه‌زار هێكتار له ناوچه‌كانی كرماشان ده‌گرن، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژ نییه له سنووره‌كان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین نه‌كوژرێن یان كه‌مئه‌ندام نه‌بن. لەم پێوەندییەدا زیاتر لە١٢٣ کەس لە هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی و پارێزەران، بە نووسینی نامەیەک بۆ سەرۆککۆماری ئێران خوازیاری گرینگی دان زیاتر بە کارەساتی تەقانەوەی “مین” و وەبەرکەوتووانی “مین” بدرێ کە لە ٥پارێزگای ئێران هێشتا بەردەوامە و، قوربانی لێدەکەوێتەوە.