له حاڵێكدا كه دایكی ئاسۆ ڕۆسته‌می هه‌واڵی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕۆڵه‌كه‌یان پێڕاگه‌یاند، ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كرد كه نابێ سه‌باره‌ت به كوڕه‌كه‌ت ڕوو به ده‌ره‌وه‌ی هیچ لێدوان و زانیارییه‌ك بدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ڕۆسته‌می له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، شه‌وی ڕابردوو له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا ئاسۆ هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جی پێڕاگه‌یاندن.
ئاسۆ ڕۆسته‌می سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه پاش پشكنینی كه‌لوپه‌له‌كانی، به مه‌به‌ستی كێشانی حوكمی ٢ ساڵ زیندانه‌كه‌ی قۆڵبەست کرد و بۆ زیندانی ئێڤین رایانگواست.
ئاسۆ ڕۆسته‌می چالاكی مه‌ده‌نی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ پاش بەشداری لە به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له كۆبانی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه ده‌سبه‌سه‌ركران و ماوه‌یه‌ك له گرتنگه‌ی ئێڤین‌دا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوو.
ناوبراو به هۆی چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كانی، به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده دژی ڕێژیم، پێكهێنانی كۆبوونه‌وه دژی ئاسایشی نیشتمانی و بێڕێزی كردن به ڕێبه‌ری نیزام، حوكمی ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ ٢ ساڵ كه‌م كرایه‌وه.