ڕۆژی ڕابردوو 7 چالاكی ریفۆرمخوازی ئێران له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان له دادگا ئاماده‌بوون.
٧ چالاكی ریفۆرمخوازی ئێران به تۆمه‌تی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه، چالاكیی ته‌بلیغی دژی ڕێژیم و ئه‌ندامبوون له گرووپه ناقانوونییه‌كان دادگایی كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی وێب سایتی “كه‌لیمه”، دادگاییكردنی ریفۆرمخوازان به شێوه‌ی نائاشكرا و به‌هۆی درێژبوونهوەی باسه‌كان، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دواخرا.
محه‌ممه‌دڕه‌زا خاته‌می، محه‌ممه‌د نهعیمیپوور، موحسێن سهفاییفهراهانی، حه‌میدڕه‌زا جهلاییپوور، حوسێن كاشفی، عه‌لی شهكووریڕاد و ئازه‌ر مه‌نسووری، ٧ چالاكی ریفۆرمخوازی ئێرانن كه به تۆمه‌تی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه، چالاكیی ته‌بلیغی دژی ڕێژیم و ئه‌ندامبوون له گرووپه ناقانوونییه‌كان دادگایی كران.
پێشترش له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ محه‌ممه‌ڕه‌زا خاته‌می، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی شه‌شه‌م داوای كردبوو كه ئەگەر دادگاییكردنی ریفۆرمخوازه‌كان به ئاشكرا بكرێ به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كه.
ئه‌و 7 چالاكه تا ئێستا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دادگایی كردنی خۆیان ٢ نامه‌یان نووسیوه كه ڕه‌خنه‌یان له سه‌رپێچیی قانوونی له پێڕاگه‌یشتنی په‌روه‌نده‌ی چالاكانی سیاسی گرت و داوایان كردووه كه دادگایی كردنی چالاكانی سیاسی و مافه‌كانی مرۆڤ به ئاشكرایی بكرێ و عادڵانه بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێ.