ئیبراهیم حه‌میدی، سه‌رۆكی گشتیی دادگوسته‌ریی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ڕایگه‌یاند كه ٣ به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدام له زیندان هه‌ڵاتوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئیبراهیم حه‌میدی، ڕۆژی ڕابردوو گوتی، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له حاڵی تاوتوێی چۆنیه‌تی هه‌ڵاتنی ئه‌م زیندانیانه دایه.
هێندێك له سایته ناوچه‌ییه‌كانی بڵاویان كردۆته‌وه كه ئه‌م ٣ به‌ندكراوه شه‌وی هه‌ینی ئه‌فسه‌ر نیگابانیان برینداركردوه و له زیندانی زاهیدان هه‌ڵاتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوچه‌یی باس له‌وه ده‌كا كه ئه‌م ٣ كه‌سە له زیندانی زاهیدان ڕایان نه‌كردووه و، ئه‌وانه له كانوونی ئیسلاح و ته‌ربیه‌ت كه تۆمه‌تبارانی خواروو ١٨ ساڵ ڕاده‌گرن، هه‌ڵاتوون.
شایانی باسە، به‌دوای شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونێكدا له زیندان ئه‌و ٣ كه‌سه سه‌ربازێك بریندار ده‌كه‌ن و، پاشان له زیندان هه‌ڵدێن و ده‌وترێ بارودۆخی ته‌ندروستیی سهبازەکەش ناجێگیرە.