غوڵامڕه‌زا ئه‌نساری، جێگری چاودێری و پشكنینی دیوانی باڵای ئێران ده‌ڵێ، حوكمی ئێعدامی بابه‌ك زه‌نجانی، له تاوانبارانی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی نه‌وتی له دیوانی باڵای ئێران ته‌ئید كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، پێشتر له سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دیوانی باڵای ئێران گوتبووی كه حوكمی بابه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. به‌ڵام جێگری دیوانی باڵای ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌ی وه‌درۆ خسته‌وه و، گوتی به‌م زووانه ئێعدام ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی تاوانبارانی ریزی ٢و ٣ی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه به ناوه‌كانی مێهدی شهمس و حه‌مید فه‌لاح هەرەوی، پێشێل كراوه. ئه‌م دوو تاوانباره له‌گه‌ڵ بابه‌ك زه‌نجانی له مانگی ڕه‌شه‌ممه ئه‌مساڵ حوكمی ئێعدام و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كه و، هه‌روه‌ها بە سزای نه‌غدی مه‌حكوم كرابوون و حوكمه‌كه‌یان مانگی بانه‌مه‌ڕ بۆ دیوانی باڵای ئێران نێردرابوو.
بابه‌ك زه‌نجانی له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٢ به هۆی شكایه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌سبه‌سه‌ر و، به تۆمه‌ته‌كانی “موفسێدول فیلئه‌رز”، گه‌نده‌ڵی له سیستمی ئابووریی ئێران، كڵاوبهرداری له شیركه‌تی نه‌وت و سپی کردنەوەی ١٩٦٧ میلیۆن یۆرۆ تاوانبار كرا.