ئاسۆ ڕۆستەمی چالاکی سیاسی _ مەدەنی بۆ تێپەڕکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئێڤین بهڕێ کرا.
بهپێی ڕاپۆرتی سهرچاوه نێوخۆییهکان، ڕۆژی ١٣ی سەرماوەز، ئاسۆ ڕۆستەمی چالاکی سیاسی _ مەدەنی بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئێڤین له شاری تاران بهڕێ کرا.
ناوبراو لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی 2 ساڵ زیندانی بهسهردا سهپاوه.
بە قسەی یەکێک لە نزیکانی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، ئاسۆ لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتی لەگەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو بۆتەوە، بە شێوەیەک کە ئیزنی لەبەرکردنی جلوبەرگێکی ئهوتۆ بە ناوبراو نەدراوە.
بە پێی ههمان سهرچاوه، ئاسۆ ئێستا لە بەندی چواری زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە.
ئاسۆ ڕۆستەمی، لە نێوەڕاستی مانگی ڕەزبەری ساڵی1393 و دوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە مەبەستی پشتگیری لە “بەرخۆدانی کۆبانێ” لە بەرانبەر بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری تاران، لەگەل چالاکێکی دیکەی مەدەنی بەناوی عەلی نووری، دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسه که ئاسۆ ڕۆستەمی لە لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەدا حوکمهکهی لە ٧ ساڵەوە بۆ دوو ساڵ داشکێندرا.