سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٥ به‌ندكراو له زیندانی كه‌ره‌ج ئێعدام كران و كه‌سێكیان هێشتا چاره‌نووسی په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕووننهكراوهتەوە.
ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٥ بۆ ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له زیندانی كه‌ره‌جه‌وه بۆ ژووری تاکەکەسیی گواسترابوونه‌وه، سه‌رله به‌یانیی ئەمڕۆ ئێعدام کران.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه، سێ كه‌سیان به ناوه‌كانی سه‌عید (حه‌سه‌ن) پوورحه‌سه‌ن، میلاد بیگدلوو (قازی) و مێهرشاد كه‌ڵهوڕی ناوه‌كانیان ئاشكراكراوه. ئه‌م بهندکراوانە ماوه‌ی ٤ ساڵه له‌م به‌ندیخانه‌دا ڕاگیرابوون و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه ئێعدامكراوه‌كانی دیكه‌ش “ئایه‌ت ڕووباری” و “موحسێن جه‌ماڵی” بن.
به‌پێی زانیارییه‌كان په‌روه‌نده‌ی سه‌عید پوورحه‌سه‌ن، ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، ناڕوون بووه و به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك كه له به‌رده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان دایه، ئه‌و قازییه‌ی كه ناوبراوی دادگایی كردوه گوتوویه حوكمی ناوبراوم به هه‌ڵه داوه و په‌روه‌نده‌ی ناوبراو ته‌نیا یه‌كجار بۆ كۆمیسیۆنی لێبووردن نێردراوە.
بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو تا دوایین ساته‌كانی له‌سه‌ر بێتاوانیی كوڕه‌كه‌یان پێداگربوون.
له لایه‌كی دیكه‌ش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی كورد له زیندانی سه‌ڵماس به ناوه‌كانی به‌ختیار مامەدی و شۆڕش فاڕووقی به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كران.