ڕۆژی ڕابردوو زنجیری مرۆیی به دروشمی “من قوربانیی داهاتووم” له لایه‌ن خه‌ڵكی شاری پیرانشار و به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر ڕێژه‌ی به‌رزی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی ٣ی خەزەڵوەر، نزیك به ٣٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی شاری پیرانشار به دروشمی “من قوربانیی داهاتووم” زنجیرێكی مرۆیی درێژیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ڕێگاوبان و ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ پێكهێنا.
هەر لەم پێوەندییەدا، كه‌مپه‌ینێك به ناوی “به‌ڵێ بۆ په‌ره‌پێدانی جادده‌كانی پیرانشار” پێكهاتووه كه بانگه‌وازێكیان سه‌باره‌ت به هه‌ستیاریی ڕێگه‌وبانه‌كانی شاری پیرانشار به هۆی پێكهوەلكاندنی جاددەکانی نێوان ئێران و عێراق دەركردوه و رایانگەیاند: “جادده‌كانی پیرانشار به هۆی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق و هاتوچۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌ڵكیان نه‌ماوه و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه یان لێدانی پانەڕی یان ئوتووبان هه‌یه. ئه‌م ناوچه‌یه له بواری گه‌شتیاری و ئابووری ڕۆڵێكی گرینگی له ئاستی پارێزگا و ته‌نانه‌ت ئێرانیشدا هه‌یه.
له لایه‌كی دیكەوە جادده‌كانی پیرانشار به پڕمه‌ترسیدارترین جادده‌كانی ئێران ده‌ژمێردرێن و ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی مردن له‌م ناوچه‌یه‌یه.
ئه‌م كه‌مپه‌ینه به دروشمی “من قوربانیی داهاتووم” خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی پیرانشاری بانگهێشت كردبوو كه ئه‌م په‌یامه به كاربه‌ده‌ستانی ئێران بگه‌یه‌نن كه بارودۆخی جادده‌كان زۆر له‌وه‌ی كه باس ده‌كرێ خراپتره.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌م زنجیره مرۆییه كه له زیاتر له ٣٠٠ كه‌س پێكهاتبوو له لایه‌ن هێزه ئینتزامییەکانەوە بڵاوه‌ی پێكرا.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ١٠٤ چالاكی مه‌ده‌نی و توێژه‌ری سیاسی له نه‌غه‌ده له نامه‌یه‌كدا پشتیوانیی خۆیان له‌م كه‌مپه‌ینه راگەیاند.
شایانی باسه كه جادده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌گشتی له بارودۆخێكی باش‌دا نین و لە ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوودا ٣ تانكێری نه‌وتهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕاون.