جێگریی یەکەمی دەزگای قەزایی ئێران، وێڕای هەڵوێست گرتن لە بەرانبەر داوای چەند کەس لە نوێنەرانی مەجلیس کە خوازیاریی پێڕاگەیشتنیی دووبارەی پەروەندەی نێرگس محەممەدی بوون، گوتی: “لێبوردەیی ئیسلامیی لەمبارەوە هیچ واتایەکی نییە و نوێنەرانیی مەجلیسیش بە پێی یاسا ” ناتوانن داواکاریی وههایان ههبێ”.
غوڵامحوسەین موحسێنیئێژەیی لە رۆژی یەکشەممە، ٢ی رەزبەردا وتی: “بە پێی مادەی یەکی یاسای ٤٧٧ی ئایینی دادپرسیی سزا، دەبێ بزانین کێ داوای دەستێوەردان یان بەشداری کردنی بەرپرسیی دەزگایی قەزایی لەو پەروەندەیەدا کردوە”.
ئەم بەرپرسەی دەزگای قەزایی ئێران هەروەها گوتی: کە دوابەدوای دەرچوونی حووکمی نهگۆڕ، “ئەگەر بارودۆخێکی هاوچەشن وەک ئازادیی یان لیبوردنی مەرجدار، بۆ بەندکراو دەرنەچێ، ئەوا لێبوردەیی ئیسلامی و شتی لەو چەشنە هیچ واتایەکی نییە”. ئێژەیی گوتیشی: “ئەگەر کەسێ لە گەڵمان هاوکاری یان تۆبە بکا، دادگا دەتوانێ لە شکاندنی تاوانەکەیدا، بەپێی جۆری تاوان و چەشنی هاوکاری کردنەکەی یان پاشگەزبوونەوە، هەڵسوکەوت بکا”. بەپێی ئەم راپۆرتە بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی رەزبەر نامەیەکیان ئاراستەی بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران کردوە و لەو نامەیەدا وێرای ئاماژە بە هەڵەی ئاشکرا لە دەرکردنی حوکم بۆ نێرگس محەممەدی، جێگریی کانوونیی داکۆکارانیی مافی مرۆڤ، بە پێداگرتن لە سەر مادەی ٤٧٧ی یاسای ئاینیی داپرسیی سزایی، خوازیاری شکاندنی حوکمی نیرگز و پێداچوونەوە بە پەروەندەی ناوبراو لە لقێکیتری دادگادا بوون. جیگای وەبیرهێنانەوەیە کە نێرگز محهممهدی لە مانگی بانەمەڕدا و بە تاوانی “رێکخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی” و بە تاوانی چالاکیی تەبلیغیی دژ بە نیزام و دانان و بەڕێوبردنی گرووپی نایاسایی “لوگام”، لە سەریەک شانزدە ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. بەپێی راپۆرتی کانوونی لایەنگرانی مافی مرۆڤ، لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەم حوکمە، رایگەیاند بە پێی جێبەجێی کردنی ماددەی ١٣٤ی یاسای تاوانی ئیسلامی بۆ نێرگز، ئەوپەڕەکەی ١٠ ساڵان حوکمی زیندانی بۆ دەردەچێ.