٥ كه‌س له به‌ندكراوانی شاری مه‌ریوان كه به دانانی بارمته قه‌راربوو ئازاد بكرێن هێشتا له زینداندا ڕایانگرتوون.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له شاری مه‌ریوان ٤ كه‌س به ناوه‌كانی ڕۆژین ڕه‌زایی، به‌هار عارفی شێخ، سه‌یران خورنكا و ئارتین حه‌سه‌نزاده كه جیاجیا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترابوونه‌وه به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوون، به‌ڵام هێشتا له گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا ڕاگیراون.
شایانی باسه كه ڕۆژی ١٣ی ڕه‌زبه‌ر خۆپێشاندانێك له شاری مه‌ریوان ڕێكخرا كه ناڕازییان داوایان كردبوو ڕێگه‌ی جیا بۆ تانكێره نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌وت له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ن دروست بكرێ كه ساڵانه به ده‌یان كه‌س به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئه‌م نه‌وتهه‌ڵگرانه ده‌بنه قوربانی و هەورەها خەسارێکی قەربوونەکراو بە ژینگەی ئەوناوچەیە دەدا ،بەمەبەستی نارەزایەتی دەرەبرین خەڵکی ساری مەریوان ڕژانە سەرشەقام و خوازیاریی چارەسەریی ئەو کێشەیە بوون کە ئە سێ کەسە ده‌سبه‌سه‌ر دەكرێن و بریار بوو بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێن.