بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رۆژی ٣ی سەرماوەز لاوێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزب، بە ناوی ئازاد خدری کوری ڕەشید حەمە حاجی بانە ، لە نزیک گوندی ڕەشە قەڵات بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
ئازاد خدری جیا لەوە لە بنەماڵەیەکی ناسراو و کوردپەروەر بوو،بۆ خۆیشی دۆست ودڵسۆزی حیزب بوو .
بەم بۆنەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێرای پێشکەش کردنی پرسەوسەرەخۆشی بە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری ئەو ئازیزە، خۆی بە شەریک وبەشدار لە خەمیان دەزانێ.