چەند رۆژ لەمەوبەر برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵی دا کۆچیدوایی کرد.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو کاک محەممەد خەییری خەڵکی “شێرکوژ”ی بیجاڕ و برای شەهیدان سمایل و فەتحوڵڵا خەییری لە شاری سنە کۆچیدوایی کرد.
کاک محەممەد کە لە کاتی پێشمەرگایەتی براکانی دا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتی و سەرکوتکەرەکانی رێژیمەوە زۆر جار تووشی هەڕەشەو ئازارو ئەزییەت دەبۆوە، تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەک کەسێکی نیشتمانپەروەرو خۆشناو مایەوەو و دڵی بۆ ئازادیی نیشتمانەکەی لێدەدا.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە شەهیدان سمایل و فەتحولڵا خەییری ساڵی ١٣٦٢ لە بەرگرییەکی قارەمانانەدا لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، لە “زەکیوە”ی ناوچەی دیواندەرە شەهید بوون.
کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندیی لەگەڵ کۆچیدوایی کاک محەممەد خەییری دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی دەکات و وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان سمایل و فەتحوڵڵا خەییری و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە ئاوات دەخوازێ.