به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ستاندارده‌كانی پارێزگای كرماشان گوتی: سهدی٩٩ی ئاسانسۆڕهكانی ئه‌م پارێزگایه به شێوه‌یه‌ك ستاندارد نین.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، “مه‌حموود ڕه‌زا نیازی” ڕۆژی ڕابردوو له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌باره‌ت به ڕۆژی جیهانیی ستاندارد له كرماشان گوتی: سه‌دی ٩٩ی ئاسانسۆڕهكانی سه‌رجه‌م بینا ئیداری، گشتی و ده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت شاری یارییه‌كانیش ستاندارد نین.
هه‌روه‌ها ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه كه گرینگیی ستاندارد له سیاسه‌تی ئابووریی خۆڕاگریی به‌پێی به‌ندی ٢٤ له ساڵی ٩٥ ڕوون كراوه‌ته‌وه و، هه‌موو كاڵاكان ده‌بێ له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می دارایی ستاندار بن.
نیازی گوتی: له ئاستی ئێران‌دا ده‌بێ ٨٠ هه‌زار ستانداردی میللیمان هه‌بێ به‌ڵام ستاندارده‌كانی ئێستای ئێمه كه‌متر له ٣٠ هه‌زاره و ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك به‌رز بكرێته‌وه.