حه‌بیبوڵا له‌تیفی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد زیاتر له ٩ ساڵه له زیندانه‌كانی ئێران‌دا ڕاگیراوه.
به‌تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ له ڕاگه‌یاندنی حووكمی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێعدامی حه‌بیبوڵا له‌تیفی، به‌ندكراوی سیاسی كورد ڕاگه‌یه‌ندراوه، سه‌ره‌ڕای فشاری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی مافی مرۆڤ به‌ڵام تا ئێستا به نووسراوه پێیان ڕانه‌گه‌یاندوه.
یه‌كێك له خزمانی ناوبراو له شاری سنه ڕایگه‌یاند كه له كۆتایی ساڵی ٩٤دا له‌سه‌ر بڕیاری عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حووكمه‌كه‌یان به نووسراوه پێڕانهگهیاندوه و، تا ئه‌و كات له مافی ملاقات و ته‌له‌فوون بێبه‌ش كرابوو.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی كه پێشتریش ئیزنیان نه‌ده‌دا كه بچێته ساڵۆنی وه‌رزشی, حووكمی ئێعدامی ناوبراو به شێوه‌ی كاتی ڕاگیراوه به‌ڵام ڕوون نییه كه ئه‌م حووكمه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه یان هه‌ڵپه‌سێردراوه.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی خوێندكاری ساڵی ئاخیری ڕشته‌ی “ئه‌ندازیاریی سهنایهع” له زانكۆی ئیلام بوو، كه ڕۆژی 1ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٨٦ ده‌سبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
حوكمی حه‌بیبوڵا له‌تیفی، یه‌كه‌م جار له هاوینی ساڵی ٨٦ ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه ناڕه‌زایه‌تیی ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری ناوبراوی لێكهوتهوه و بۆ دادگای پێداچوونه‌وه نێردرا ، به‌ڵام له زستانی هه‌مان ساڵ، دادگای پێداچوونه‌وه هه‌مان حووكمی ته‌ئید كرده‌وه. به‌قسه‌ی چه‌ند گرووپ له چالاكانی مافی مرۆڤ له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، په‌روه‌نده‌ی له‌تیفی بۆ دوایین پێداچوونه‌وه بۆ دیوانی باڵای ئێران نێردرا و بۆ جاری سێیه‌م له به‌هاری ساڵی 88 ئه‌م حووكمه دیسان وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.شایانی باسه كه پاش ٩ ساڵ له به‌ندكراویی خۆی تا ئێستا ناوبراو هیچ مه‌ره‌خه‌سیی پێنه‌دراوه و له زیندانی سنه‌دا له بارودۆخێكی ناله‌بار ده‌ژی.