لەماوەی چەند مانگی رابردوودا رەوتی خۆکوژییەکان لە شارەکانی کوردستان بەخێرایی دەچێتە پێش وهەر رۆژ شاهیدی رووداوێکی لەم چەشنەین و کارناسان بە دیاردەیەکی کارەساتباری کۆمەڵایەتی دەزانن لەم پێوەندییە دا لە چەند رۆژ لەمەو پێش سێ هاووڵاتەیەکی دیکە لە شارەجیاجیاکانی کوردستان لە رێگەی خۆکوژییەوە گیانیان لە دەست دا.
بە پێی زانیارییەکان رۆژی یەکشەممە ٣ی خەزەڵوەر لە شاری قەسرەشیرین مێهران حاتەمی نەژاد لاوێکی تێگەیشتوو و خوێندکار ، لە بنەماڵەیەکی هەژار کە بەهۆی دەسکورتی و نەبوونی تێچووی خوێندن، بەچەکی ڕاوکردن کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.هاوکات لە گەڵ ئەم رووداوەدا لەشاری گێلانغەرب کەسێک بەناوی محەممەد رەزا شادانفەڕ تەمەن ٣٦ ساڵە کە خاوەنی ژن ومنداڵە بە هۆی گرفتی ماڵی وبێ دەرتانییەوە بە خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ و ژنێکی دیکەش بەناوی سومەییە ئەڵماسی تەمەن ٢٣ساڵە بە خۆ کوژیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.دیاردەی خۆکوژی کە ماوەیەکە باڵی بەسەر شارەکانی کوردستان کشاوە خاڵی هاوبەشی ئەم خۆکوژییگەلە دەگەرێتەوە بۆ کەم داهاتی وهەژاری وبێ هیوایی چینی کەم داهات ودەسکورتی کۆمەڵگە بە داهاتوو. بە پێی گوتەی کارناسان رێژەی خۆکوژییەکان لەشارەسنوورەییەکان زیاترو ئەویش دەگەرێتەوە و بێبەشی لە لانیکەمی بژیو وهەڵاواردن و جیاوازی چینایەتی کە بە بە بەراورد لە گەڵ شارەکانی دیکە بەرچاوترە و نیشان لەوەیە کە هیچ کام لە دەوڵەتەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی جیدییان بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیی وئابووریی کوردستان نەداوە وتەنانەت بە هۆکاری جۆربەجۆر لەشارە سنوورییەکان لەمپەریشیان سازکردوە.
شاری قەسری شیرین کە شارێکی سنوورییە بەهۆی گەشە نەکردنی ژێرخانی ئابووری ئەوشارە لە گەڵ کۆمەڵیک گیروگرفتی ئابووری وکۆمەڵایەتی رووبەروویەو ناوەندی ئاماری ئێران رێژەی خۆکوژی لەم شارە ١٢ لەسەد دەزانن بەڵام بە پێی هەڵسەنگاندنی دیکە ئەم رێژەیە زیاتر لە ٢٦ لەسەدە.