سه‌رۆكی كارگرووپیی دابه‌زینی داواكاریی ماده‌ی هۆشه‌به‌ر له كۆڕی گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران وێڕای ئاماژه به به‌ندكرانی ساڵانه ٢٣٠ هه‌زار كه‌س به هۆی پێوه‌ندی هه‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر پێداگریی كرده‌وه و سزای بڕینه‌وه‌ی زیندان هیچی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه نه‌بووه و، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه سزا بدرێن جه‌ریمه‌ی ماڵی بكرێن باشتره.
سه‌عید سه‌فاتیان له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی به‌ندیخانه‌كانی ئێران كه گوتبووی نیوه‌ی به‌ندكراوانی ئێران پێوه‌ندیان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه، ده‌ڵێ، له مێژ ساڵه ئه‌م باسه هه‌یه و سه‌دی ٥٠ بۆ ٧٠ی به‌ندكراوانی ئێران پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه و ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به قانوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی: به‌پێی ئه‌م قانوونه به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌م قاچاخچییهكانهی كه ٥ گره‌م تا ٥ كیلۆیان پێ بێ و ئه‌م كه‌سانه‌ی كه كه‌متر له ٣٠ گره‌م ماده‌ی ڕهوانكردنیان پێ بێ، زیندانی ده‌كرێن.
سه‌فاتیان ده‌ڵێ : ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین كه حوكمی زیندان بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ماده‌ی هۆشبه‌ر ئاستێكی كه‌م به‌كاردێنن، هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه، هه‌روەها گوتی : به‌داخه‌وه ئه‌م كه‌سانه له حاڵێكدا زیندانی ده‌كرێن كه ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران ده‌ڵێ تێچوویه‌كی زۆرمان بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی خه‌رج كردوه و له بواری نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ده‌كه‌وینه ژێر پرسیار.
سه‌رۆكی كارگرووپی دابه‌زینی داواكاریی ماده‌هۆشبه‌ر له كۆڕی گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران گوتی: باشتر وایه كه ئه‌م كه‌سانه‌ی كه‌متر ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاردێنن سزای نه‌قدی بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره سزایه كاریگه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ.