سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی موهه‌ندیسین گوتی: گه‌ڵاڵه‌ی نوێی ئا‌مریكا و ئیسراییل دروستكردنی ئیسراییلی دووهه‌م له ناوچهدایهو، قه‌ت ئه‌م خه‌ونه‌یان نایه‌ته‌دی.
محه‌ممه‌دڕه‌زا باهونه‌ر گوتی: له ماوه‌ی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵی ڕابردوودا وێنه نه‌بووه كه كاربه‌ده‌ستانی جیهان وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له ناوچه‌دا دروست بكه‌ن.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه كه له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا چالاكانی نیزامی له ناوچه‌ی ئا‌مریكا و ئێران‌دا بوون، به‌ڵام له‌م دواییانه‌شدا توركیه و عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ریش له‌م خه‌وه قورسه‌یان هه‌ستاون و ده‌ستیان كردوه به چالاكی.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به هێندێك له كاره‌كانی ئیسراییل و ئا‌مریكا كرد و لەوبارەوە ڕایگەیاند کە ده‌یانهه‌وێ له ناوچه‌دا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی. وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل ڕایگه‌یاندوه كه ده‌بێ داعشێكی نوێ له ناوچه‌دا دروست بكه‌ن و پێویسته له “جبهه‌ی ئه‌لنه‌سر” نزیك بینه‌وه.
ناوبراو له كۆتاییدا گوتی شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ئا‌مریكا و ئیسراییل به‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له ناوچه‌دان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ئیسراییلی دووهه‌م پێك بێنن كه هیچ كات ئه‌م خه‌ونه‌یان نایه‌ته دی و یه‌كپارچه‌یی ئێران و وڵاتانی دراوسیش به ڕه‌سمی ده‌ناسێ و بە دژی هەرچەشنە پێکهاتنی دەوڵەتی کوردی دەوەستێتەوە.