دادستانی گشتی و ئینقلابی تاران٤ كه‌سی سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی ماڵی له سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگییانی ده‌سبه‌سه‌ر كرد.
سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان، ٢٧ شیركه‌تی له٦ كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی بژێوی ژیان، بیناسازی، پیشه‌سازی، وزه، بانك و بیمه و خزمه‌تگوزاریی فێركردن له خۆی ده‌گرێ.
به‌پێی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی ئێران، عه‌باس جه‌عفه‌ریی دهوڵهتئابادی بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی كه‌سانێك بێنێ گوتی: سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان ٤ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌ش حوسێن مه‌قسوودی نوێنه‌ری شاری سه‌بزه‌وار له مه‌جلیسی شواری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه گه‌نده‌ڵیی ٨هه‌زار میلیارد تمه‌نی له سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیاندا كراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هێندێك له ڕاگه‌یه‌نه‌كانی نزیك به پاوانخوازه‌كان هه‌واڵی ده‌سبه‌سه‌ركرانی شه‌هابه‌دین غنداڵی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌م سندووقه و هاوسه‌ره‌كه‌ی و یه‌كێك له منداڵه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.
غندالی”ش بە خێرایی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌د كرده‌وه گوتی “سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی بانكی سه‌رمایه بانگ كرابووم و چه‌ند زانیارییەکیان لێوه‌رگرتم.”
هه‌واڵده‌ریی فارس ٢٥ی خه‌رمانان له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌ندامانی سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان له‌سه‌ر كار لادراون به‌ڵام دیسان غنداڵی ئه‌م هه‌واڵه‌ی وه‌درۆ خسته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان ساڵی ١٣٧٤ به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدا به ژیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای ماڵیی خانه‌نشینانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردن دامه‌زرا. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له ماوه‌ی 2 ده‌یه‌ی ڕابردوو چالاكیی ئابوور و بازرگانیی خۆی په‌ره‌پێدا و هه‌ر ئێستا ٢٧ شیركه‌تی له ٦ كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی بژێوی ژیان، بیناسازی، پیشه‌سازی، وزه، بانك و بیمه و خزمه‌تگوزاریی فێركردندا هه‌یه.