ڕۆژی ڕابردوو ٨ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه ژنێكهیشیان له‌گه‌ڵە بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان بۆ ژووری ئینفرادیی به‌ندیخانه‌ی ورمێ گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ٧ پیا و ژنێكیان له به‌ندیخانه‌ی ورمێیه‌وه به تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان بۆ ژووری ئینفرادیی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه گواسته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا ٩ به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ڕه‌جایی شاره كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی جیاجیا ئێعدام كرا.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا قازی مه‌حموود سه‌رخه سه‌رۆكی دادگای شاری شوش له پارێزگای ئه‌هواز حوكمی زیندانی به‌سه‌ر ١٩ چالاكی عه‌ره‌بدا سه‌پاند و بۆ بهندیخانهیفهجری دێزفووڵ ڕاگوێزران.پەرەسەندنی ئیعدامەکان لە مەوەی چەند مانگی ربردوودا گەیشتە ئاستێک کە خۆدی بەرپرسانی قەزایی دانیان بەمە دانا کە ئەم رێژەیە لە ئیعدام ئابرووچوونەو دەبێ بیریکی لێبکەنەوە.وەکوو جێگۆرکیی کردنی سزای ئیعدام لە گەڵ سزاکانی دیکە یان دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاوتر چونکە جێبەجی کردنی سزای ئیعدام بێجگە خەسار و تێچووی ماددی وکۆمەڵایەتی هیچ دەسکەوتێکی دیکەی نەبووە.