جێگره‌وه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران وێڕای ئاماژه به دابه‌زینی ئاستی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا گوتی له ساڵی ڕابردوو ١٦ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه گیانیان له ده‌ست داوه و ٣١٣ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌مئه‌ندام بوون. سه‌ردار مو‌سا ئه‌میری له “جێژنی به‌هاری زانست و خوێندكارانی یاریده‌ده‌ری پۆلیس” گوتی: ساڵانه‌ی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.
ناوبراو پێشگرتنی وه‌ك باشترین ڕێكار بۆ كه‌متركردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ پێشنیار كرد و وه‌بیری هێنایه‌وه كه پێش‌گرتن به مانای به‌كارهێنانی هه‌موو ئامرازه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ لانیكه‌م دابه‌زینی ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كانی هاتوچۆ. هه‌روه‌ها گوتی: جێبه‌جێكردنی قانوون، فێركردن و فه‌رهه‌نگسازی له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ.
ئه‌میری ده‌ڵێ: به‌كارهێنانی موبایل له كاتی لێخوڕینی ماشێن سه‌دی ٤ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی به‌رزكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی ناردنی ئێس ئێم ئێس ڕووداوه‌كانی سه‌دی ١١ به‌رزكردۆته‌وه ئه‌مه له حاڵێكدایه به‌ستنی پشتێنی ئهمینهتیش سه‌دی ٥٠ی مردن داده‌به‌زێنێ.
ناوبراو له كۆتاییدا گوتی، ئێمه ده‌توانین به ڕاست و دروستی ئه‌م نه‌سله فێر بكه‌ین تا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستامان له پێشووتر به‌قانوون و باشتر بكه‌ین و هه‌روه‌ها گوتی به ئاشنابوون له‌گه‌ڵ قانوون و ڕێوشوێنه‌كان، به‌شێك له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی فێرده‌بن.
ناستاندارد بوونی جادەەکان، خێرایی و بەکار هێنانی مۆبایل لە کاتی لێخۆرین چەند هۆکاری زیاد بوونی رێژەی ئەم رووداوانانە.