بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانەوە، چەند رۆژێک لەمەو بەر بەکرێگیراوانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم کە ماوەیەکە لە دەورووبەری گوندەکانی ناوچەی مەنگوڕایەتی خۆیانیان حەشار داوە، سێ رۆژ لەمەو بەر دەچنە مزگەوتی چەند گوندی ئەو ناوچەیە و وێڕای هەڕەشەی توند لە خەڵکی داوایان لێدەکەن دەبێ هاوکارییان بکەن.
لە گوندەکانی “بێهەنگوێن و دوچۆمان و حەسەن چەپ”، جاش و بەکرێگیراوانی سپاسی پاسداران بە هەرەشە و بە زۆر ملی داوە خەڵکیان ناچار کردوە هەتا ئەو کاتەی لەوێن نان و پێخۆر و خواردنیان بۆ ئامادە بکەن. جگەلەوەش بەکرێگیراوانی سپای پاسداران دەستیان داوەتە ئازاری خەڵکی ئەم گوندانە و بەتایبەت هەڕەشە لە لاوەکان دەکەن.
ئەم وەخۆکەوتنە و وجمۆجۆڵەی جاش و بەکرێگیراونی ڕێژیم، لە شاروگوندەکانی کوردستان دەگەڕیتەوە بۆ حزووری هێزی پێشمەرگە و شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییانە کە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان روویاندا کە بوونەتە هۆی ترسی بەکرێگیراوانی ڕێژیم.