ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارێكی یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی كه‌نگاوه‌ر له پارێزگای كرماشان هه‌وڵی خۆكوشتنی دا كه له لایه‌ن كرێكاره‌كانی دیكه‌وه ڕێگریی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو كرێكارێك كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه له به‌رده‌م بینای فه‌رمانداریی كه‌نگاوه‌ر، به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی ٤ مانگەوە، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا کە بە هەوڵی خەڵکی ئەو گەڕەکە لە مردن رزگاری بوو.
ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه تا ئێستا له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تەوە بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه له به‌شه جیاجیاكانی شاره‌داریی كه‌نگاوه‌ر زیاتر له ١٥٠ كرێكار به شێوه‌ی گرێبه‌ستی كاتی كار ده‌كه‌ن.