به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، خوشکه مه‌نیج مەحموودنەژاد، خێزانی شه‌هید ره‌شید عوسمانفهڕ ناسراو به ره‌شید نه‌مشیری سه‌رله به‌یانی رۆژی٦ی ره‌زبه‌ر، بەهۆی نه‌خۆشیی سه‌ره‌تانه‌وه کۆچی‌دوایی کرد، نابراو کەسێکی بوێر و خۆشناو بوو، هەر بۆیەش هه‌واڵی کۆچی‌دوایی خاتوو مەنیج په‌ژاره‌یه‌کی زۆری خسته ناو دڵی خزم و ناسیاوەکانی و، له رێوه‌ڕه‌سمی به خاک ئه‌سپاردنیدا خه‌ڵکێکی زۆر له بانه‌و ده‌ورووبەری ئه‌و شاره به‌شدارییان کرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕه‌شید عوسمانفهڕ کادری کۆمیته شارستانی شاری بانه بوو، که له‌ساڵی ١٣٦٧ هه‌تاوی شه‌هید کرا.
هەروەها دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار کۆچی‌دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان و کورد، رۆژی سێشەممە ٦ی رەزبەر، حاجی عایشێ رەحمانزادە دایکی شەهید قادر عەبدوڵڵاپوور ناسراو بە قادرە رەش بەهۆی نەخۆشی کۆچی‌دوایی کرد.
حاجی عایشێ ژنیکی نیشتمانپەروەر و یەکێک لەو ژنانە بوو کە خزمەتی زۆری بە پێشمەرگە لە ناوچەی پیرانشار کردووە.
کۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی عایشێ رەحمانزادە و خوشکە مەنیج مەحموودنەژاد دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.