قادر ڕەحیمی ناسراو بە قالەی خاڵە ڕەحیمی خەڵکی شاری سەردەشت باوکی فەرماندەی تێکۆشەری حدک شەهید مەنسوور ڕەحیمی، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی رۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک قادر لەگەڵ درووستبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دامەزرانی کۆماری کوردستان دەبێتە ئۆگری حیزب و لەگەڵ پۆلێک لە لاوانی شاری سەردەشت پەیوەندیی به هێزی پێشمەرگەوە دەگرێ و ئامادەگیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دەردەبرێ و لەو کاتەوە وەک کەسێکی بە هەڵویست و هه‌ڵسووڕ له خزمه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستاندا ده‌بێ.
کاک قادر له پووشپەری ساڵی ١٣٦٦ ی هەتاوی بە هۆی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت بریندار دەبێ و کاریگەری ئازاری شیمیاییبوونی تا دوایین ساته‌کانی ژیانی له جه‌سته‌یدا ده‌بێ.
هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
شه‌وی شه‌ممه‌ی به‌رانبه‌ر به ٣ی ڕه‌زبه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رێکی دیکه به‌ناوی ئه‌حمه‌د عومه‌ربیل ناسراو به ئه‌حمه‌د حاجی خۆش، باوکی شه‌هید جهعفهرعومهربیل له گه‌وره‌دێی سه‌رچناری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد، ناوبرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سایه‌تێکی نیشتمانپه‌رور بوو، هه‌مووکات له نێو خه‌ڵک جێگای رێزوحوورمهت بووه، خه‌ڵک به گه‌وره‌ییه‌وه باسیان ده‌کرد.
ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌م بۆنه‌وه وێرای پێشکه‌ش کردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به بنه‌ماڵه و سه‌رجه‌م که‌سوکاری ئه‌و دوو ئازیزه، خۆی به هاوخه‌میان ده‌زانێ.