کیژۆڵەیەکی بانەیی بەناوی “بەفرین رەحیم زادە” کە بە هۆی نەخۆشییەوە دەیبەنە نەخۆشخانەیەک لە بانە بە هۆی هەڵە پزیشکیی وکەمتەرخەمییەکان لەم بارەوە، رووبەرووی مەرگ دەبێ و تا ئێستاش تەندروستی جێگیر نەبووە.
ئەندامێک لە بنەماڵەی ئەوکیژۆڵەیە رایەگەیاند ؛ کە پزیشکی نەخۆشخانەی بانە بە لێدانی دەرزی هەڵە، بووتە هۆی ئەوە ئەم رووداوە و دوایش فریایان نەکەوتووە . هەڵە پزیشکییەکان زۆرجار گیان لەدەستدانی نەخۆشەکانی لێکەوتووتەوە خاڵی گرینگ ئەوەیە لە دوای ڕوودوای لەم چەشنە کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێ و بنەماڵەکان تووشی سەرلێشێوایی دەبن.