چاره‌نووسی ٤ كه‌س له شاری سه‌قز ناڕوونه و كه‌سێكی دیكه به دانانی بارمته ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی رابردوو “هیوا ده‌ستباز” چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی سه‌قزی به دانانی بارمته‌ی ١٤٦ میلیۆن تمه‌نی له گرتنهگه ئازاد كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هیوا ده‌ستباز له لایه‌ن هێزه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترابوویه‌وه. ناوبراو به تۆمه‌تی چالاكبوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شداریكردن له كه‌مپه‌ینه‌كانی پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی، ناردنی نامه‌ی بۆ سه‌ركۆماری ئێران بۆ به‌ڕه‌سمی ناسینی زمانی كوردی ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو به هۆی ئه‌م چالاكیانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرا.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دوولاوی دیكه‌ی كورد به ناوی سه‌لاحه‌دین میرزایی تمه‌ن 22 ساڵ كوڕی عه‌تا و ئه‌مین عه‌لیپوور تمه‌ن 25 ساڵ كوڕی كه‌ریم هه‌ر له شاری سه‌قز له گه‌ڕه‌كی به‌هارستان ده‌سبه‌سه‌ر كراون و تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه چاره‌نووسیان ناڕوونە