هه‌واڵنێری کوردستان وکورد له‌شاری سه‌قز ڕایگه‌یاند؛ که له رۆژانی ڕابردوو سپای پاسداران له دوو گوندی “سه‌را و گوڵته‌په”ی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌ستیان داوه کارێکی دزی‌و و فریوکارانه.
ئه‌م سه‌رچاوه گوتی: گوندی گوڵته‌په له ناوچه‌ی سه‌قز “خانه بێهداشتی “نیه و، خه‌ڵک بۆ کێشه‌کانیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچکه‌ی ساحێوی سه‌قز ده‌که‌ن. له رۆژانی ١ و ٢ی ڕه‌زبه‌ر سپای پاسداران به بردنی چه‌ن پزیشک و هه‌ڵدانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تاوه‌کی، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ وا ده‌نوێنن که به‌ته‌مای سازکردنی “ناوه‌ندنی بێهداشت” یا پێڕاگه‌یشتنن. له‌م باره‌وه، پێویستییان به زانیاریی وردتره و، هه‌ربۆیه داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ سه‌رژماری ، به هێنانی پێناسه‌کانیان وه‌کوو “ناسنامه “و “کارتی میللی” سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه بکه‌ن. دوایی به بێ ئهگاداریی وڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک ، ناوی هه‌موویان له لیسته‌ی به‌سیج تۆمار ده‌که‌ن.
ئه‌م فێڵکردنهی سپای پاسداران له گه‌ڵ خه‌ڵکی گونده‌کانی کوردستان درێژه‌ی ئه‌و پیلانه‌یه که به هه‌ر جۆرێک بێ خه‌ڵک بکه‌ن به داره‌ده‌ست و سیخۆڕی ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان. هه‌تا به‌م چه‌شنه ئه‌رک وکاری پێوهندییداریان پێ‌بسپێرن.