سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٤ی ره‌زبه‌ر، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە پێی بڕیاری پەێڕەوی ناوخۆی ئەو یەکیەتییە کە هەر سێ مانگ جارێک ، به به‌شداری ئه‌ندامانی ئەسڵی و ، ئەندامانی جێگریی بەڕێوەبەریی و راوێژکارانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی لە کوردستان، کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پێک هێنا.
لەم کۆبوونەوەدا خاتوو سۆهیلا قادری سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان باسێکی لە سەر وەزعی ئێستای ژنان بە گشتیی و ژنانی رۆژهەڵات و ئەرک و وەزیفەی یەکیەتی ژنان لەو بارەوە پێشکه‌ش کرد و گوتی: رێکخراوی یه‌کیه‌تیی ژنان رێکخراوێکی سنفییەو هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆی بۆ خه‌بات لە دژی نایه‌کسانی و نەمانی هەرجۆڕە جیاوازیدانانێک له نێوان ژن و پیاودا لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان ده‌کا. هه‌ر وه‌ک هه‌موو ئاگادارین له ماوه‌ی رابردوودا چالاکانی مه‌ده‌نی له ناخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که به‌شێکی به‌رچاوی له ژنان پێک هاتوون چالاکی به‌رچاویان ئه‌نجام داوه‌و ئه‌وه ناتوانین به که‌م بگرین و ئه‌وه راده‌ی وشیاری ژنان و توانایی ئه‌وان ده‌سه‌ڵمێنێ و نیشانی ده‌دا که ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ ده‌توانن بۆخۆیان چاره‌نووسی خۆیان کە مێژوویەکی دوور و درێژی لە چەسانەوە بەسەر بردوە ، بگۆرن. له‌وانه ده‌توانین ئاماژه بههەڵویستی ژنانی دوچهرخهسوواری مه‌ریوان بکه‌ین که بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به قسه‌کانی ئیمام جومعه‌ی ئه‌و شاره، وه‌ده‌نگ هاتن و بوێرانه به دوچهرخهکانیانهوه هاتنه شه‌قامه‌کان. ئێمه ئه‌و کاری ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنین وده‌ست خۆشیان پێ ده‌لێن. هه‌ڵوێستی چالاکانی ژینگه پارێزی،چالاکانی فه‌رهه‌نگی،کۆمه‌لایه‌تی و…هتد ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئاستێک گه‌یشتووه له چوارچێوه‌ی ناره‌زایه‌تی هێمنانه دا داوای مافه ره‌واکانی خۆی ده‌کا وئه‌وه مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌ر تاتێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه.
شایانی باسه به‌شدارانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه به راوسەرنج و بۆچونه‌کانی خۆیان لە سەر هەرکام لەو بابەتانەی لەو کۆبوونەوە یەک رۆژیەدا هاتنە بەرباس راوێژیان کرد و کۆبونهوکەیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد‌و له کۆتایی ئه‌و کۆبوونەوەکەدا که بۆ ماوه‌ی یه‌ک رۆژ به‌رده‌وام بوو،هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ئه‌رکدار کران بۆ خزمه‌ت کردن و چالاک‌تر کردنی هەرچی زیاتری رێکخراوەکەیان.