سه‌رله به‌یانی ۱‌ی ڕەزبەر بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی مامۆستا هێمن گهورهشاعیری کورد ، لە ساڵۆنی وەحدەتی شاری مەهاباد فستیڤاڵێک بەرێوە چوو.
له‌م فستیڤاڵه به‌شێکی به‌رچاو له نووسه‌ران وقهڵهمبهدهستانی هەر چوار پارێزگای کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان تێدا بەشدار بوون و زیاتر له ٦٠ وتار و بابه‌تی پێوه‌ندییدار له‌م همایشه یه‌ک رۆژه‌دا پێشکه‌ش کراو دواتر ده بابه‌تی سهرکهوتووههڵبژێردرا. ئه‌م فستیڤاڵه کە بە هه‌وڵ وماندووبوونی ئه‌ده‌بدۆستان و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی موکریانی مه‌هاباد به‌ڕیوه‌چوو پێشوازییه‌کی به‌رفه‌راوانی لێ‌کرا. خاڵی جێگه‌ی گله‌ی وره‌خنه ئه‌وه‌بوو که ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ وئیرشادی ئیسلامی خوراسان رێگه‌ی نه‌دا هه‌تا نووسه‌ران وشاعیرانی کوردی خوراسانی به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه بن. ئه‌م رێوره‌سمه بۆ ماوه‌یه‌ی یه‌ک رۆژله کاتژمیر٨ی به‌یانی تا کاتژمێری ٩ی شه‌و درێژه‌ی کێشا و له کۆتاییشدا له لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه بۆ رێزلێنان له ماندووبوونی هونه‌رمه‌ند “هادی زیائه‌ددینی” که په‌یکه‌ره‌ی مامۆستای هێمن”ی ساز کردبوو خه‌ڵاتێکیان پێشکه‌ش کرد.