ئه‌مڕۆ یازده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قام له مه‌ریوان به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان نێوخۆ و بیانی بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی راپۆرتی هێرانا، میوان و گرووپه‌كانی به‌شداربووی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قامی مه‌ریوان تا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌رده‌گیرێن و به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی ماوه‌ی ٤ ڕۆژ به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی سنه گوتی ئه‌مساڵ ٢٥ گرووپی پارێزگا و١٢ گرووپی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگا و بیانی به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌م فێستیڤاڵه به مه‌به‌ستی ناساندن و په‌ره‌پیدانی هونه‌ر له بواره جیاجیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێ و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ریی له ئه‌ستۆی كاربه‌ده‌ستان و هونه‌رمه‌ندانی پارێزگای سنه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ریی هونه‌ری شانۆیی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی گوتی له‌م فێستیڤاڵه‌دا، ناوی مه‌ریوان وه‌ك شار به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ڕووداوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه ده‌نووسرێ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ی هۆی ڕاكێشانی گه‌شتیاری بۆ ئه‌م ناوچه‌یه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی ٣ گرووپی شانۆی شه‌قام له وڵاتانی له‌هێستان و ئیتالیا و ئه‌رمه‌نستانیش به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه‌یان كردوه و قه‌راره چه‌ند گرووپێكی دیكه‌ش له وڵاتی سۆئێده‌وه به‌شدار بن ئێستا له هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی گیروگرفته‌كانیان داین.
لۆگۆی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ له لایه‌ن گرافیستكاری به‌ناوبانگی سنه ساعێد موچشی ئاماده‌كراوه.
هه‌ره‌ها داوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه بریتین: له عه‌تائوڵڵا كوپار، بێهروز غه‌ریبپوور و سه‌عید ئه‌سه‌دی.