لە درێژەی کوشتاری سەرەڕۆیانەی کۆڵبەرانی کورد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، لە ناوچەی بانە، کۆڵبەرێکی لاوی کورد کوژرا. ئەو کۆڵبەرە لاوە ناوی”جەمیل عەبدووڵانەژاد” و تەمەنی ٢١ ساڵان بووە.
ڕۆژی پێنج شەممە ١ی ڕەزبەر لە خاڵە سنوورییەکانی بانە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بێ وریاکردنەوەی پێشوو کەوکوژی تەقەیان لە جەمیل کردوە و کوشتوویانە؛ هەروەها دەستیان بەسەر سەرجەم کەلوپەلەکانی ئەو کۆڵبەرە لاوە داگرتوە کە کەلوپەلی بڕقی پێ بووە.
فەیسل وەفایی و دەرویش فەقێ پوور خەڵکی گوندی “سوسەن ئاوا”ی ناوچەی مەرگەوەڕ، سەیاد میرخانپوور خەڵکی گوندی “براسپ” لە ورمێ، ئەركان سەعیدی لە ورمێ، سەلاح بۆركە لە سۆغانلووی پیرانشار ناوی چەند کاسبکاری دیکەی کوردن کە لە دوو حەتووی ڕابردوودا بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست دا.
لەو پەلامارەی هیزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی پیرانشاردا کە سەلاح بۆرەکە گیانی لە دەست دا، خورشید خوسرەویم کاسبکارێکی دیکەش بە توندی بریندار بوو.
شایانی باسە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون.