“هاورێ کەریمی” خەڵکی بانە خوێندکاری ماستەری زانستی سیاسی لە زانکۆی دێهلی هیندوستان لە کاتێکدا کە سەرقاڵی نووسینی پایاننامە کە بوو” لە سەر پێکەوە ژیان لە وڵاتانی فرە نەتەوەو و فرە کلتوور”دا، بە هۆکاری ناروون کۆچی دوایی کرد.
ناوبرا برای تەها کەریمی سینەماکار و دەرهێنەری جوانەمەرگی کوردە.کە لە ساڵی ١٣٩٢ لە ڕووداوی هاتوچوو لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئەم بنەماڵە سەرکەوتووە لە ماوەی سێ ساڵ سێ کوری هونەرمەندو سەرکەوتوویی لەدەست داوە،دوای مەرگی ناوادەی تەها کەریمی لە ساڵی ٩٢ ،ئومێد کەریمی وێنەگر و فیلم هەڵگری لاو،بە هۆی جەڵتە لێدان کۆچی دوایی کرد و “هاورێ کەریمی “ش لە رۆژانی رابردوو هەر بەو چارەنووسەوە رۆیشت. کۆمێسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەم بۆنەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری ئەم ئازیزانە دەکا.