لاوێکی کورد خەڵکی شاری قوروە لە پاریزگای سنە بە ناوی “میثم لقائی” کە سەر بە کەمایەتیی ئاینی بەهاییە.لە بەشداری کردن لە کنکۆری ساڵی ٩٥ بێبەش کرا.
لە کونکۆری ئەمساڵ ٤٧ لاو لە شارەجیاجیاکانی ئێران لە بەشداریی کردن لە تاقیکردەنەوەکانی کونکور و گەیشتن بە قوناخی خوێندنی بالا رێگەیان پێ نەدرا و بەرپرسان “نوقستان لە پەروەندە”یان بە هۆکاری ئەم کارە ڕاگەیاندوە. بە گوتەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران “نقستان لە پەروەندە” بووتە بیانوویەک بۆ بێبەش کردنی شارۆمەندانی بەهایی لە دەرفەتی خویندنی باڵا و گەیشتنیان بە قوناخی سەرتر.بە پێی پەسەند کراوی نهێنی شوڕرای عالی ئینقلابی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەهاییەکان سەڕەای ئەوەی کە لە ناوەندە دەوڵەتییەکان دانامەزرین،
لە گەێشتن بە زانکۆەکانیش پێشیان لێدەگیردرێت. ئەگەرچی ئەم هەڵاواردنە چەندین جار لە لەلایەن چالاکی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێونەتەوەییەکان مەحکووم کراوە ،بەلام نەتەنیا کۆماری ئیسلامی لەم شیوە سیاسەتە وازی نەهێناوە ، تەنانەت تەنیا خوێندنگەی رێگەپێدراو کە بەهیمەتی کەمایەتییە ئاینییەکان تەرخان کرابوو بۆ لاوانی بێبەش کراو لە خوێند. لەلایەن رێژیمەوە دادەخرێ و ، بەڕیوەبەران و مامۆستاکانی ئەو خوێندنگەش بە زیندانی دوورودرێژ سزا دران.