نارەزایەتی خەڵکی گوندی سەهۆڵانی مەهاباد لە کەمتەرخەمییەکانی فەرمانداری ئەوشارە بە نیسبەت پێڕاگەیشتن وئاوەدان هێشتنەوە ئەو گوندە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمسیۆنی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان چەن کەس لە خەڵکی گوندنی سەهۆلان لە مەهاباد رایانگەیاندوە، کە فەرمانداری ئەوشارە لە پارە و داهاتێک کە ساڵانە لە شوینی گەشتیاریی ئەشکەوتی سەهۆلان وەدەست دەکەوێ، بەشی خزمەتگوزاری پێوست بۆ گوندی سەهۆڵان دابین ناکات و ئەمەش بۆتە هۆی نارەزایەتی خەڵکی گوندی سەهۆڵان.لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە چەند کەسێک خەڵکی ئەو گوندە، هاوکاری فەرماندارن لە دزیی و پاساو هێنانەوە لەم بارەوە. ئەمە لە کاتێک دایە کە بە پێی یاسای ناوەندی گەشتیاریی لە ئێراندا، دەبێ بەشیکی زۆر لە داهاتی ناوچە گەشتیارەکان بۆ ئاوەدان کردن وخزمەتگوزاریی ئەو ناوچانە تەرخان بکرێ.