سه‌رۆككۆماری ئێران كه به مه‌به‌ستی به‌شداریی کردنی له ٧١مین دانیشتنی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی نیۆیۆڕكی كردبوو، له قسه‌کانی دا باسی له بووژانه‌وه‌ی ئابووری ئێران و سه‌قامگیری و له‌باربوونی ئه‌م وڵاته بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی كرد.
ڕوحانی وتی: ئه‌وڕۆ ئێران له بواری سه‌قامگیری و بارۆدۆخی ئابووری له ناوچه‌دا، له ئاستێكی به‌رز دایه.به‌ڵام به پێی شیكردنه‌وه‌ی كارناسان و داتا‌کان له‌م باره‌وه، قسه‌كانی ڕوحانی زیاتر له لێدوانی بانگه‌شه‌ی ههڵبژاردندنی نێوخۆیی ده‌چوو هه‌تا قسه‌كردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیهانی. زۆری له ڕاده‌به‌ده‌ری په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی ئابووری و ئاست به‌رزی رێژه‌ی بێكاری و كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆشبژیوی خه‌ڵکی ئێران، باس لهدژبهیهکبوونی قسه‌کانی ڕوحانی ده‌کا. ئیدیعای ئه‌منیه‌تی ئابووری بۆ ڕاكێشانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌ره‌كی له كاتێكدابوو، كه له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ڕوحانی بۆ نیۆیۆڕك ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و به‌دوا ئه‌ویشدا زۆربه‌ی وتارخوێنه ئایینیه‌كان و فه‌رمانده‌كانی سپاه، باسیان له نه‌سازان له‌گه‌ڵ وڵاته ده‌ره‌كییه‌كان و هه‌رچه‌شنه دانوستانێکیان له گه‌ڵ ئامریکا ڕه‌ت کرده‌وه.
به پێی قسه‌كانی “ئومێد میعماریان”، شرۆڤه‌کاری سیاسی، ئاڵۆزی وبشێوی له قسه‌كانی ڕوحانی‌دا دیار بوو. هه‌روه‌ها قسه‌كانی ڕوحانی وه‌کوو لێداون بۆ هه‌ڵبژاردن شووبهاند و، به‌ڵام قسه‌كانی ڕێبه‌ری ئێران و کاربه‌ده‌ستانی دیکه ئێرانی وه‌كو ڕاستی بارودۆخی ئێران هێنایه ئه‌ژمار و وتیشی: زۆرتر قسه‌ی ئه‌وان واته رێبه‌ری و بناژۆخوازه‌کانی نێوخۆی وڵاته كه دێته بواری جێبه‌جێ كردن.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕوحانی جارێكی دیكه ئیسڕاییل و سعودیای به شێواندنی بارودۆخی ناوچه‌كه مه‌حكووم كرد و داواشی له ئا‌مریكا كرد كه سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی “بههرجام” و ڕێككه‌وتنی ناوكی ده‌روه‌ست بێ.
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر “دۆناڵد تڕا‌مپ” پاڵوێراوی كۆماریخوازه‌كان به‌ڵێنی داوه، كه له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا، هه‌ر چه‌شنه ڕێككه‌وتنێك له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران له سه‌ر پرسی ناو‌کی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.