عومران ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكان لە شاری پاوە دەسبەسەر كرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ئەمساڵ لاوێکی خەڵكی پاوە بە ناوی عومران ئەحمەدی لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعات لەم شارە دەسبەسەر كراوە.
عومران ئەحمەدی تەمەن ٢٦ ساڵان پاش دەسبەسەركرانی بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوەتەە و هۆكاری دەسبەسەركرانیشت تا ئێستا بێ بۆ كەس ڕوون نەبۆتەوە.
شایانی باسە كە لە ماوەی ٢٠ڕۆژی ڕابردوودا١٤ كەس لە شارەكانی مەهاباد، بۆكان، مەریوان، ورمێ، پاوە، سەردەشت، شنۆ و بانە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر كراون. هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵێشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ کەس لە شارەکانی کوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراون.
بەپێی بەدواداچوونی ڕاپۆرتنێری کوردستانو کورد هێزە ئەمنیەتییەکان بۆ دەسبەسەرکردنی هیچ کام لەو کەسانە حوکمی دادگایان پێ نەبووە و تا ئێستاش سەرەڕۆیانە لە زیندانەکانی ئیتلاعاتدا بەند کراون.